Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
مێلبۆرن ــ AA
حکوومەتی نیوزیلاند رایگەیاند کە ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە ھەزار کەس بۆ ھەزار و ٥٠٠ زیاد دەکات.
سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند، جاسیندا ئەردیرن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بڕیارەی زیادکردنی وەرگرتنی پەنابەران لە ساڵی ٢٠٢٠وە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
جاسیندا ئەردیرن ئەو بڕیارەی بە مێژوویی وەسفکرد و گوتی: "من بە دەرکردنی ئەم بڕیارە زۆر خۆشحاڵم، چونکە دەبێتە مایەی گۆڕینی ژیانی پەنابەران".