Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
مێڵبۆرن- AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاندا، جاسیندا ئاردرێن توانی به گوتار، هه‌ڵوێست و ئه‌و یاسایانه‌ی كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ریكردن، ستایشی سه‌رجه‌م جیهان به‌ده‌ستبهێنێت، ستایشێكی دیكه‌ی له‌لایه‌ن موزیكژه‌نی به‌ریتانی به‌ناوبانگ، یوسف ئیسلام یوسفه‌وه، به‌ده‌ستهێنا.
یوسف ئیسلام له‌میانی رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی قوربانییانی تیرۆر له هاگلی پارك له نیوزیلاندا به به‌شداریی نوێنه‌ری ٥٩ وڵات ئه‌نجامدرا، یوسف ئیسلام به‌شدارییكرد و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی نیوزیلاندا ئه‌نجامدا.
یوسف ئیسلام له میانی چوونه سه‌ر سته‌یج له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گۆرانی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاشتی" گوت كه بۆ قوربانییانی تیرۆر گوتوویه‌تی.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاندا، جاسیندا ئاردرێن له دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كان و ده‌ركردنی یاسای كۆنترۆڵكردنی چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، ئیسلام سه‌باره‌ت به ئاردرێن رایگه‌یاند: "ناوازه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌ی نیشاندا كه پێی ده‌كرێت. ئه‌و قاره‌مانی منه".
ئیسلام په‌یامی ئارامگریی و ئاشتی دایه كەسوكاری قوربانییان و برینداران و دانیشتوانی نیوزیلاندا و رایگه‌یاند: "سه‌لاموعه‌له‌یكوم؛ له ئاشتیدا بن، خوای گه‌وره ئاسانكارییتان بۆ بكات، چونكه مانه‌وه له‌دوای خۆشه‌ویستان و راهاتن به نه‌بوونیان زۆر زه‌حمه‌ته".