Emel Öz
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2022
نیویۆرك – AA
وێرای سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆسه‌ر كۆریای باكوور، كه‌چی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له پێشخستنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی بالیستی و ئه‌تۆمی.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی کە له‌لایه‌ن پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاماده كراوه، پیۆنگیانگ به درێژایی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وامی داوه به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كورت مه‌ودا و مه‌ودا مامناوه‌نده‌كان و ژماره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی زیاد كردوون.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێرای سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور كه‌چی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له پێشخستنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی بالیستی و ئه‌تۆمی و جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه له‌نێو ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ی تاقی كراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كڵاوه‌یه‌كی جه‌نگی "hypersonic"ی تیادا بووبێت.
كۆریای باكوور له ٣٠ی كانوونی دووه‌م به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی بالیستی دوورمه‌ودای "Hwasong-12"، به تێكڕایی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، حه‌وت مووشه‌كی تاقی كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له ٢٠٠٦ه‌وه سزای ئابووریی و سه‌ربازیی خستووه‌ته سه‌ر كۆریای باكوور.