Bayram Altuğ,Mohammed Baqi Hussein
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
جنێڤ - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رێژه‌ی بێكاری لە ساڵی رابردوو، له خاكی فه‌ڵه‌ستیندا به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 27.4 به‌رزترین رێژه بووه له‌جیهاندا
له راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆنفرانسی بازرگانی و بوژانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNCTAD)دا كه سه‌باره‌ت به سه‌ختییه‌كانی ژیانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئاماده‌ی كردووه هاتووه، له‌ساڵی 2017دا به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 11 كه‌میكردووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، نیوه‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 30 ساڵییه‌وه‌یه بێكارن و هه‌رچه‌نده رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری فه‌ڵه‌ستین سه‌دا 3.1ه، داهاتی تاك له‌و وڵاته وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لە راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوە كه گه‌مارۆكانی سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه و هه‌لومه‌رجه‌كان ژیانی خه‌ڵكی زیاتریش سه‌ختكردووه.
له‌باره‌ی رێژه‌ی بێكارییه‌وه، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رێژه‌ی بێكاری بۆ ساڵی رابردوو له فه‌ڵه‌ستین گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 27.4 و به‌رزترین رێژه‌ی جیهانه. راشگه‌یه‌نراوه كه دۆخی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه كه ماوه‌ی 11 ساڵه له‌ژێر گه‌مارۆی ئابووریدایه، تا دێت خراپتر ده‌بێت.