Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگەیاند كه به هۆی چالاكییه‌كانی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاونه‌ته‌وه و گوتی: "پاره‌مان ده‌نارده ئێران و رێگه‌مان ده‌دا به درێژه‌دان به‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته خراپانه. سزاكانمان سه‌رله‌نوێ سه‌پانده‌وه. نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ڕاستی هه‌ست به كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ن".
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوز، نیکی هالی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی باسی له سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كرد به‌رامبه‌ر ئێران و ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرد و گوتی: "ده‌بینین كه ئێران سووریای وێران‌كرد و هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات. ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاینه‌وه. پاره‌مان ده‌نارده ئێران و رێگه‌مان ده‌دا به درێژه‌دان به‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته خراپانه. سزاكانمان سه‌رله‌نوێ سه‌پانده‌وه. نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ڕاستی هه‌ست به كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ن. ئێران هه‌ست به ئازار ده‌كات له ره‌وشی لاوازیدان و تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی مووشه‌كی بالیستی تاوتوێ ده‌كات و پشتیوانی بۆ تیرۆر ده‌بڕن دهیانخنكێنین".
نیكی هالی باسی له‌وه كرد كه هۆشداریان داوه‌ته رژێمی سووریا، رووسیا و ئێران له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دووجار به‌رپەرچی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌ده‌نه‌وه.
گوتیشی: "دووباره تاقیمان مه‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌لومه‌رجه‌كان له دژی ئه‌وانه".