Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
فه‌رمانده‌یی به‌رگریی ئاسمانیی باكووری ئه‌مریكا (NORAD) رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-22ی ئه‌مریكی له كه‌ناراوه‌كانی ئالاسكا رێگرییان له دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له جۆری TU-95 كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی NORAD له‌وباره‌وه، ئه‌و رێگرییانه له كایه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاوای ئالاسكا روویداوه و راگه‌یه‌ندراوه، فڕۆكه رووسییه‌كان نه‌چوونه‌ته نێو سنووری كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی و له میانی رێگریكردنهكهدا، فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان ناوچه‌ی به‌رگرییی له كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكیدا بوون كه 200 میلی ده‌ریایی له ئالاسكاوه دووره.
له سه‌ره‌تای مانگی ئهیلوول و مانگی ئایاری رابردووش‌دا رێگریی هاوشێوه له فڕۆكه رووسییه‌كان كرابوو له لایه‌ن فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ئالاسكا.
دوای رووداوه‌كه‌ی مانگی ئایار، روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له میدیاكانی ئه‌مریكادا ره‌نگیدایه‌وه و فڕینه‌كان به فڕینی ئاسایی و بێ مه‌ترسی ناوبرابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژمارەیەک له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، نزیكبوونه‌وه‌ی فڕۆكه رووسییهكانیان له سنووری ئه‌مریكا به په‌یامێك بۆ گه‌لی ئه‌مریكا ناوبردبوو.