Sibel Morrow
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئەنقەرە- AA
دوێنێ بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٤٤ دۆلار و ٥٣ سەنت دابەزی و دواتر بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و رۆژەکەی بە ٤٥ دۆلار و ٣٧ سەنت تەواو کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی بەڕێژەی سەدا ٠،٥ دابەزینی بەخۆوەبینی و بە ٤٥ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس، نرخەکەی گەیشتە ٤٢ دۆلار و ٦١ سەنت.
لە لایەکی دیکەشەوە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە جیهاندا و مەترسییەکانی لەسەر کەمکردنەوەی گەشەی ئابووری نێودەوڵەتیی رێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکان.
چاوەڕوان دەکرێت داواکاری سەر نەوت زیاد بکات دوای راگەیاندنی کڕینی بڕێكی زۆر خاوی ئەمریکا لەلایەن چین-ەوە.