Ramal Mahmood
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن نزیکەی ١٥ هەزار نامەی ئەلیکترۆنی هەژمارە تایبەتییەکەی ئاشکرابوون، لەو سەردەمەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە.
دامەزراوەی جودیکاڵ واتچ کە نزیکە لە کۆمارییەکان، بەپێچەوانەی ئیفادەدانی کلینتۆن لە نووسینگەی لێپرسینەوەی فیدراڵی ئەمریکا، زیاتر لە ١٤ هەزار و ٩٠٠ نامەی گۆڕاوەی وەزیری پێشووی دەرەوە لە چوارچێوەی وەرگرتنی زانیاریدا ئاشکرا کرد.
پارێزەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایانگەیاند، لەچوارچێوەی کردنەوەی دۆسیە لەلایەن جودیکاڵ واتچ و زانیاری دان بە دادوەرێک لەدادگایەکی ناوچەیی، نزیکەی ١٥ هەزار نامەی ئەلیکترۆنی کلینتۆن لە سەردەمی وەزیربوونیدا ٢٠٠٩-٢٠١٣ هەڵدەسەنگێنرێن. پارێزەرانی وەزارەتەکە ئەوەیان خستووەتەڕوو کە بەشی یەکەمی نامە گۆڕینەوەکان بۆ رای گشتی لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەخەنەڕوو.
کلینتۆن رووبەڕووی رەخنەی کۆمارییەکان دەبێتەوە لە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بە تایبەتی کە کاندیدی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بەهۆی ئەوەی لە کاتی رێکخستنی کەمپینەکان و نامەگۆڕینەوە ئەلیکترۆنییەکان لەبری کۆمپیوتەری دەوڵەت کۆمپیوتەرە تایبەتییەکەی خۆی لە ژێرزەمینی ماڵەکەیدا لەنیویۆرک بەکارهێناوە زۆر بەتوندی رەخنەی لێ دەگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جاری پێشوو دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، ٥٥ هەزار لاپەڕەی نامەگۆڕینەوەکانی کلینتۆنی بۆ رای گشتی خستەڕوو. بەشە نهێنی و هەستیارەکانی ئەو نامە گۆڕینەوانەش جیاکرانەوە و نەخرانەڕوو.
پێشتر هیلاری کلینتۆن رایگەیاندبوو کە بەر لە رادەستکردنەوەی ٥٥ هەزار لاپەڕەی نامەگۆڕینەوەکانی بە وەزارەتی دەرەوە، تەنها نامە تایبەتییەکانی سڕیوونەتەوە.