İdris Okuducu,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند کە له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی ئیسلامی له په‌یوه‌ندیدان كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به "دوژمن" له‌قه‌ڵه‌می دابوون، سه‌رنجی ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌نهێنی ده‌هێڵنه‌وه.
له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری وڵاته‌كه‌ی له‌ڤی ئه‌شكۆڵ كه له سه‌رده‌می حوکمڕانی ئه‌ودا له ساڵی ١٩٦٧ "جەنگی شه‌ش رۆژ" بەرپابوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی گرنگی ئیسلامی له په‌یوه‌ندیداین كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به دوژمنی ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌ممان دابوون".
بێنیامین ناتانیاهو بێناوهێنانی ئه‌و وڵاتانه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی گرنگه و گوتی: "له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێش به‌ره‌و پێشچوون روویداوه بۆ رێككه‌وتن و په‌یوه‌ندی دانان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موویان نا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه دا رای گشتیی ئیسرائیل ته‌نها به‌شێكی كه‌می ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بینن و ئه‌وان به‌شی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌نهێنی ده‌هێڵنه‌وه.
له كۆنفرانسی پشتیوانیكردن له داهاتووی ئاسایش و ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كه له ٣١-١٤ی شوبات له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا ئه‌نجام درا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدارییان تیادا كرد.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئیمارات، به‌حرێن، قه‌ته‌ر، عومان و یه‌مه‌ن و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له حكوومه‌تی سعوودیه به‌شدارییان له‌و كۆنفرانسه‌دا كردبوو. لوبنان و فه‌ڵه‌ستینیش بایكۆتیان كردبوو كوێت-یش له ئاستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد.
٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌ردانی سوڵتاننشینی عومانی كرد و له‌گه‌ڵ سوڵتانی ئه‌و وڵاته قابوس بن سه‌عید كۆبووەوه.