Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
نیویۆرك - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی له‌باره‌ی كێشه‌كانی ڤێنیزوێلاوه رایگه‌یاند "هیچ جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا لای ئێمه قبوڵكراو نییه".
مۆگێرینی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ڤێنیزوێلاوه رایگه‌یاند كه پێویسته كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته به ئاشتییانه و دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتی: "هیچ جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ڕا لای ئێمه قبوڵكراو نییه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویست ناكات له ده‌ره‌وه‌ڕا لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته ناچار نه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.