Barış Seçkin,Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، فێدێریکا موگرینی، ئاماژەی بەوەکرد سەبارەت بە کۆچکردن، بۆچوونیان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا جیاوازە و گوتی: ''ئێمە باوەڕمان بە دیوارەکان و یاساغەکان نییە''.
فێدێریکا موگرینی بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا لە وڵاتی ماڵتا، کە لە ئێستادا سەرۆکایەتیی یەکێتییەکەی بەدەستەوەیە، لەروونکردنەوەیەکدا، باسی لەوەکرد ئەوان وەک ئەورووپییەکان پیویستە بەهەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە هەنگاو بهاوێژن و جیهان پێویستیی بە یەکێتییەکی بەهێزی ئەورووپایە و ئەمەش دەبێت لەرێگەی یەکریزییەوە نیشان دەدرێت.
مۆگرینی باسی لەوەکرد لەسەر بنەمای بەهای بەهێز و بەرژەوەندیی دۆستی گەلی ئەمریکا و ئیدارەی ئەو وڵاتەن و ئاساییە کە لەنێوان دۆستەکاندا بۆچوونەکان جودابن، راشیگەیاند ''ئێمە باوەڕمان بە دیوارەکان و یاساغەکان نییە و ئەمە هەڵوێستی ئەورووپایە. لەوانەیە هەڵوێستی ئەمریکا لەمڕۆدا جیاوازیی هەبێت. ئەمە کێشەی ئەورووپا نییە. رەنگە ئەمە کێشەی ئەمریکا بێت بەڵام ئێمە هەمیشە لەگەڵ دۆستە ئەمریکییەکانماندا تەماشای دۆستایەتی و هاریکارییەکانمان دەکەین''.