Şerife Çetin
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی فەڵەستین رایگەیاند "کاتی یەکگرتوویی و پێداگیریمان ھاتووە، ئۆمەت سەرکردەی لە ئێمە دەوێت".
مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی کە ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو سەبارەت بە پێشھاتەکانی فەڵەستین گوتارێکی پێشکەشکرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ( لەبارەی فەڵەستین) گوتی: "کاتی یەکگرتوویی و پێداگیریمان ھاتووە، ئۆمەت سەرکردەی لە ئێمە دەوێت، تورکیا بۆ ھەر ھەنگاوێک کە پێویست بێت ئامادەیە".