چاوشئۆغڵو: "كۆبوونەوەكەی جنێڤ لەبارەی قوبڕس كۆبوونەوەيەكى نافەرمييە و لێرەوە دانوستانێکی نوێ دەستپێناكات"
وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغڵو: "كۆبوونەوەكەی جنێڤ (لەژێر بابەتى قوبڕس) كۆبوونەوەيەكى نافەرمييە. لێرەوە دانوستانێکی نوێ دەستپێناكات".
Ankara
نیکۆسیا / ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، رایگەیاند "(لە قوبڕس) ئێمە چیتر کات بە چارەسەری فیدڕاڵی بە فیڕۆ نادەین. لەو بروایەداین کە دەبێت تاوتوێی بیروبۆچوونی نوێ و دیدێکی نوێ بکرێت".
چاوشئۆغڵو، لەگەڵ سەرکۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تاتار، لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی قوبڕس گوتی: "ئێمە چیتر کات بە چارەسەری فیدڕاڵی بە فیڕۆ نادەین. لەو بروایەداین کە دەبێت تاوتوێی بیروبۆچوونی نوێ و دیدێکی نوێ بکرێت. بۆ ئەمەش لەچوارچێوەی راستییەکانی دوورگەکەدا، ڤێرژنێک و چوارچێوەیەک دەخەینەروو کە یەکسانی، جێگیر، بەردەوام و قازانج-قازانج بۆ سەرجەم لایەنەکان دەھێنێت".
- "کۆبوونەوەی جنێڤ، کۆبوونەوەیەکی نافەرمییە"
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت دەست بە گوتوێژێکی نوێ کە راستی، مانادار و یەکسان بکرێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە وابيردەکەنەوە کە تەنھا دەستپێکردنی گوتوێژێک لەم چوارچێوەدا بەسوود دەبێت.
چاوشئۆغڵو گوتی: "کۆبوونەوەی ٥+١ لە جنێڤ کۆبوونەوەیەکی نا فەرمییە. لێرەوە دانوستانێکی نوێ دەستپێناکات".