ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە بە هۆی ئەو لێکترازانەی لە ٢٠١٣ەوە تا ئێستا بەردەوامە لە پەیوەدنیەکاندا، سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-میسر کاتی ویستووە و، هەردوولا هیچ پێش مەرجێکیان دانەناوە بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان و، رایگەیاند ''لەگەڵ میسردا هەم لەسەر ئاستی هەواڵگریی هەمیش لەسەر ئاستی وەزارەتەکانی دەرەوە دیداریان هەیە. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیی دیدارەکانمان دەستیپێکردووە''.
سەبارەت پێشهاتە نوێکانی لەبارەی سیاسەتی دەرەکی تورکیا، چاوش‌ئۆغڵو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو و کەناڵی تی ئاڕ تی دووا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە دەستپێکی قۆناغی نوێی راوێژکاری سێ قۆڵی لەبارەی سووریا کە دوێنێ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا-رووسیا-قەتەر بەڕێوەچوو، چۆن هاوکار دەبێت لە بابەتی سووریادا؟ چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد قەتەر لەم دواییانەدا دەخوازێت هەنگاوی بەرجەستەتر بنێت بەتایبەتی بەرامبەر رەوشی مرۆیی لە گۆڕەپانەکەدا.
گوتیشی: ''بە دەستپێشخەری قەتەر سەرەتا لەسەر ئاستی کارمەندانی پلەدار کۆبوونەوە رێکخرا. پاشان بڕیارماندا ئەوە لەسەر ئاستی وەزیران بەڕێوەبچێت و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەمان کرد''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە بەو شێوەیە هەنگاو لەبابەتەکانی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و پەروەردەدا دەگیرێنەبەر، ئامانجیشیان ئەوەیە سەقامگیریی، ئاشتیی وچارەسەری سیاسیی بۆ هەموو سووریا فەراهەم بێت.
گوتیشی: ''ئەم کارە جێگرەوەی قۆناغی جنێڤ، یان قۆناغی ئاستانا کە ئێران بەشدارە تیایدا، یاخود قۆناغەکانی دیکە، و کۆبوونەوەی فۆڕماتەکانی دیکە نییە، بەڵکو تەواوکەریانە. شتانێک هەن لە گۆڕەپانەکەدا کە وەک سێ وڵات دەتوانین بەیەکەوە ئەنجامیان بدەین، لەبەرئەوە بەیەکەوە کۆبووینەوە''.
چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوە کرد کە بڕیاریانداوە بەردەوامی بەو فۆڕماتە نوێیە سێ قۆڵيیە بدەن و، لەسەر ئاستی کارمەندانی پلەدار بەردەوامی بدەن بەو هاریکارییە. کۆبوونەوەی داهاتووش لە تورکیا دەبێت.
- ''پلانمانوایە کۆبوونەوەی قۆناغی ئاشتیی ئەفغانستان لە مانگی نیساندا ''لە ئیستانبوڵ'' بکرێت''
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی ئایا ئەگەر ئەمریکا پێشنیاری ئەوە بکات تورکیا میوانداری کۆبوونەوەیەک بکات بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێککەوتنی ئاشتیی ئەفغانستان، تورکیا دەچێتە مەیدانەوە یان نا، چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "تورکیا هەر لەسەرەتاوە لە مەیدانەکەدایە. ئەو یەکێک بوو لە وڵاتە کەمانەی بۆ رێوڕەسمی واژووکردنەکە بانگهێشتکرابوو و، یەکێکین لە گرنگترین کاراکتەرەکان لە ئەفغانستاندا''.
چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا وڵاتێکە هەردوولا متمانەی پێدەکەن و، رایگەیاند ''هەم تاڵیبان، هەمیش شاندی دانووستان، واتا؛ لایەنی حکوومەتیش پێشتر داوایان لێکردووین میوانداری کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە بکەین''.
چاوش‌ئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کردووە لە سەرکۆماری ئەفغانستان، ئەشرەف غانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تەبایی نیشتمانی ئەو وڵاتە، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی و، خۆیشی ساڵی رابردوو لە دەوحە هەر لە پاش رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنی ئەمریکا-تاڵیبان لەگەڵ مەلا عەبدول غانی بارادار، سەرۆکی شاندی دانووستان لە قەتەر و جێگری رێبەری تاڵیبان بەرپرس لە کاروباری سیاسیی کۆبووەتەوە.
چاوش‌ئۆغڵو زانیاری لەبارەی دانانی نوێنەرێکی تایبەت بە ئەفغانستان راگەیاند بۆ هاوکاربوون لە قۆناغەکەدا و، سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەی پێشنیارکراوە لە تورکیا سازبکرێت، رایگەیاند ''بەدڵنیاییەوە بە تەنیا ئەو کۆبوونەوەیە ناکەین. ئەمەی ئێرەش کۆبوونەوەیەک نییە جێگرەوەی قۆناغی قەتەر بێت، کۆبوونەوەیەکی پشتیوانی دەبێت لەو. بە هەماهەنگیی لەگەڵ قەتەری برا ئەوە دەکەین. لە تورکیا ئەنجامی دەدەین بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە وا نابێت بڵێن تەنیا هۆتێلێکمان بدەنێ و ژوورێکمان بدەنێ. ئامانجمان چییە؟ درێژەدان بە دانووستانەکانی نێوان حکوومەت و تاڵیبان تا بە ئەنجام بگات. رەنگە لە کۆبوونەوەیەکدا رێککەوتن لەسەر هەموو بوارێک‌دا نەکرێت، یان چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە، بەڵام ئەوە قۆناغێکە بەردەوامی هەیە. من باوەڕم وایە وەک تورکیا هاوکاری گرنگ دەبین لە کۆبوونەوەی نێوان ئەفغانەکاندا''.
سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە، چاوش‌ئۆغڵو، گوتى: "پلانمان وایە لە مانگی نیساندا ئەنجامی بدەین. باس لە بەروار و ناوەڕۆکەکەی دەکەین. بەدڵنیاییەوە لە رێککەوتنێکی لەو شێوەیەدا گرنگ نییە لە هەرکوێ بکرێت گرنگ ئەوەیە هەمووان بە ئاسانی بێن، لە رووی لۆجستیەوە ئیستانبوڵ ئاسان دەبێت بۆ ئەوە''.
لەبارەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ تاڵیباندا، چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: ''گفتوگۆمان کرد لەگەڵ نوێنەران و دانوستانکاراندا، بەردەوامیشین. پەیامەکانیشمان دەنێرین. بۆ نموونە دەڵێین؛ 'کۆتایی بەو هێرشانە بهێنن. هەتا هێرشەکان بەردەوامبن دانوستان بە واتای راستەقینە نابێت'. هەمووان خەریکی دیدارن، وەک دەزانن ئەمریکییەکان لەگەڵ تاڵیباندا رێککەوتنیان واژوو کردووە''.
- ''لەسەر ئاستی دیپلۆماسیی، دیدارەکانمان لەگەڵ میسر دەستیپێکردووە''
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-میسر، هەردوو وڵات هیچ مەرجێکی پێشوەختەیان هەیە یان نا؟ چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: ''هیچ پێش مەرجێک لە میسرییەکانەوە نەهاتووە. لای ئێمەشەوە هیچ پێش مەرجێک لە ئێستادا نەچووە. بەڵام کاتێ پەیوەندییەکان بۆ ماوەی ساڵانێک لێکترازان ئەوەنە ئاسان نییە لە رۆژێکدا وا جووڵە بکەیت وەک ئەوەی هیچ نەبووە. بە هێواش هێواش گفتوگۆ کردن نەخشە رێگایەک دیاری دەکەین، ئەوەیش بە هەنگاونان لەو بابەتانەدا دەبێت. لە چوارچێوەی ستراتیجییەک و نەخشە رێگایەکی دیاریکراودا کۆبوونەوە و دیدار دەبن. لەگەڵ میسردا هەم لەسەر ئاستی هەواڵگریی هەمیش لەسەر ئاستی وەزارەتەکانی دەرەوە دیدارەکان هەیە. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیی دیدارەکانمان دەستیپێکردووە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوش‌ئۆغڵو، باسی لەوە کرد کە پێشتر لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکاندا کاتێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، سەمیح شوکری یەکیان بینیوە گفتوگۆیان کردوە و، دوو ساڵ لەمەوبەریش لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە.
- ''پلانی سەردانێکمان هەیە بۆ سۆماڵ''
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی سۆماڵ کە کێشەی ناوخۆیی هەیە، چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوە کرد کە تورکیا گرنگیی بە سۆماڵ دەدات کە وەک برا دەیبینێت و، رایگەیاند: '' گرنگە هەموو لایەنەکانی هەرچی زووە بگەنە رێککەوتنێک لەبارەی هەڵبژاردن. لە سۆماڵ هەموویان برامانن. بە بێ جیاوازی هەموویان لە ئامێز دەگرین''.
چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوە کرد کە تورکیا پشتیوانی پێشکەشکردووە بۆ بەهێزبوونی سۆماڵ و، رایگەیاند: '' بەڵام لەبارەی هەڵبژاردنەوە گرنگە هەرچی زووە لەنێوان خۆیاندا بگەن بە رێککەوتن. لە رۆژانی ئایندەدا لەو چوارچێوەیەدا پلانی سەردانێکمان هەیە بۆ سۆماڵ بۆ جەختکردنەوە لە پشتیوانییەکەمان بۆ ئەو قۆناغە''.
- ''بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئێس-٤٠٠ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسمان له پێشنیاری "مۆدێلی گیریت" نه‌كردووه''
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی ئایا تاوتوێکردنی بابەتەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا وەک ئێس-٤٠٠، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سەر ئاستی سەرکردەکان دەکرێت، ئایا بەروارێکی پێشنیار کراو لەو بارەیەوە هەیە یان نا؟ چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: ''بەدڵنیاییەوە کۆبوونەوەیەکی سەر ئاستی سەرکردەکان، پەیوەستە بە سەرکردەکانەوە. دروست نابێت بەناوی ئەوانەوە بڵێم لەو بەروارەدا دەبێت، بەڵام دەبینین کە لە کاتێکی گونجاو‌دا ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت''.
چاوش‌ئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان و خۆیشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەنتۆنی بلینکن دا گفتوگۆی کردووە و، رایگەیاند: ''لە کۆتاییدا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی راستگۆیانە لە دەوری مێزێکدا دابنیشین و هەموو ئەو بابەتانەی جیاواز بیردەکەینەوە لەبارەیانەوە تاوتوێ بکەین''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئێس-٤٠٠ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له پێشنیاری "مۆدێلی گیریت" نه‌كردووه و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه هیچ نه‌دواوین. ده‌كرێت تاوتوێی ته‌واوی پرسه‌كان بكه‌ین و بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك، تاوتوێكردنی ئه‌م پرسانه له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه زۆر دروست نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، وانگ یی له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌كه سه‌ردانی توركیا ده‌كات و گوتی: "(ناوبراو) گوتی ده‌یه‌وێت ٢٥ی ئادار بێته توركیا. به‌هاتنی ئه‌و تاوتوێی چه‌ندین بابه‌تی وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاسیا و ئۆراسیا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ زوو زوو په‌یوه‌ندی به‌یه‌كتره‌وه ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی دوا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن'یشه‌وه گوتی: "ده‌توانم بڵێم باشترین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بووه له‌گه‌ڵ ماكرۆن تاكوو ئێستا. كۆبوونه‌وه‌كانی راوێژكاری ده‌ستیان پێ كردووه. چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك سووریا و لیبیا هه‌یه كه له سه‌ری نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن. له‌لایه‌كی دیكهشیهوه له‌سه‌ر ئاستی راوێژكاران كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی سهركۆمار ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوودی ده‌بێت بۆ هه‌نگاونانی كرده‌یی له چه‌ند پرسێكدا".
سه‌باره‌ت به بڕیاری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یهكێتییی ئه‌ورووپا، چارڵێز میشێل له‌باره‌ی بۆ كاركردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئێمه داواكاریمان خۆمان و ره‌شنووسی نهخشهڕێگاكهمان بۆیان ره‌وانه كردووه. چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیماراتیش، چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر توركیا بنێن، ئه‌وا ئه‌وان به ئه‌رێنیانه به‌ره‌و پیری ده‌چن و گوتی: "له‌م دوایییانه‌دا په‌یامی ئه‌رێنی له ئه‌بوزه‌بییه‌وه دێن و هه‌ڵمه‌ته نه‌رێنییه‌كانیان به‌رامبه‌ر توركیا كه‌م كردووه‌ته‌وه. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه. به‌ڵكو ئه‌وان (ئیمارات) هه‌ڵوێستی نه‌رێنی بوو له‌باره‌ی ئێمه‌وه. توركیا هیچ كێشه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ سعوودیه نه‌بووه. به‌ڵام كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقچی'یان وه‌ك كێشه‌یه‌كی نێوان ئه‌و دوو وڵاته لێ كرد. له كاتێكدا ئێمه داوامان ده‌كرد دادپه‌روه‌رانه له دۆسیه‌كه بكۆڵدرێته‌وه و ئه‌وانه‌ی كوشتارهكهیان ئه‌نجام داوه بهێندرێنه به‌رده‌م دادگا. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌یان ئاوا لێ كرد. له كاتێكدا ئێمه به هیچ جۆرێك ئیداره‌ی سعوودیه‌مان تۆمه‌تبار نه‌كردووه. هیچ پاساوێك نییه بۆ ئاسایینهكردنهوهی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعوودیه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر توركیا بنێن، ئه‌وا ئێمه به ئه‌رێنیانه به‌ره‌و پیری ده‌چن، ئیماراتیش به هه‌مان شێوه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان له‌باره‌ی قوبرسه‌وه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه ئه‌وا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دیسانه‌وه رۆڵی چاو‌دێر ده‌گێڕێت، گوتی: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌موو لایه‌ك ده‌توانێت رۆڵ بگێڕێت و بۆچوونی خۆی بخاته روو. به‌ڵام له پرسی قوبرس‌دا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لایه‌نێك نابێت و ناشبێت وا بێت. چونكه قوبرسی رووم ئه‌ندامه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. به ناڕه‌وا و به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه‌ته ئه‌ندام. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاكوو ئێستا هه‌ر لایه‌نگری قوبرسی روومی كردووه و مافه‌كانی قوبرسی توركی به هیچ نه‌زانیووه. كۆبوونه‌وه‌ی سیمبولی بوون، به‌ڵام دانی پیادا نه‌ناون.٥٣ ساڵه دانوستان ده‌كرێت له‌باره‌ی پرسی قوبرسه‌وه و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه، ٥٣ ساڵی دیكه دانوستان بۆچی بكه‌ین. مادام شتێك نابێت بۆ دانوستانی له‌باره‌یه‌وه بكه‌ین. بۆ وزه‌مان به‌فیڕۆ بده‌ین. ئه‌گه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت دروست بكرێن، خۆ كۆتایی دونیا نییه و جیهان وێران نابێت".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان و هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش بۆ سزاخستنه سه‌ر توركیا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تشرینی دووه‌مدا (یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) باسی ئه‌وه‌ی كرد كه سزا ده‌سه‌پێنن. ئێمه‌یش وه‌ڵاممان دانه‌وه. له لوتكه‌ی كانوونی یه‌كه‌میشدا به زمانێكی ئه‌رێنی دوان و ئێمه‌یش به باشی وه‌ڵاممان دانه‌وه. ئێمه وڵاتێك نین له سزادان بترسین. هه‌ر باسی سزادان ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕیار بده‌ن سزا بسه‌پێنن، باش ده‌زانن وه‌ڵامیان چی ده‌بێت. به‌ڵام هه‌ر باس له‌وه ناكه‌ین له كۆبوونه‌وه‌كان. له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه‌شێكی باش هاتووه‌ته ئارا".
news_share_descriptionsubscription_contact

