Fakhradin Ibrahim Mohammad
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
هەولێر - AA
یەکەم وێستگەی سەردانی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی لە هەرێمی کوردستان، كۆبوونهوه بوو لەگەڵ سەرۆكی پێشووی هەرێم، مەسعود بارزانی.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بارزانی، لە كۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی قەتەر سڵاوی ئەمیری قەتەری بە بارزانی گەیاندووە و پێزانینی هەبووه بۆ گەشەسەندن و سەقامگیریی هەرێم و، رایگەیاندووە كە لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر باش بۆ سەرمایەگوزاری هەیە.
ههروهها محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی باسی لەوەکردووە کە وڵاتەکەی لە هەولێر کۆنسوڵخانە دەکاتەوە و ئەوەشی خستووەتهڕوو كە كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەبێتە زەمینەیەكی باش بۆ كاركردن لەسەر ئەو دەرفەتە ئابووری و سەرمایەگوزارییانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن، هیواشی خواستووە كە پەیوەندییەكانی هەردوولا گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت.
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە "لای خۆیەوە سەرۆك وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لە كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر كرد".