Zana Natık Kerem
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، سێباستیان لێکۆرنو بیروڕایان لەبارەی ھەڕەشەکانی داعش و ھزری توندڕەوی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی کردووە لە وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، سێباستیان لێکۆرنو.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسیی جیھان، ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کراوە، ھەروەھا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، جەخت کراوەتەوە لە پەرەپێدان بەدۆستایەتیی، پەیوەندیی و ھەماھەنگیی نێوان ھەردوولا.
لە تەوەریکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی ھەڕەشەکانی داعش و ھزری توندڕەوی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.