Ömer Tuğrul Çam
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
بڕۆکسل – AA
یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، سزاکانی بۆسەر رووسیا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ کردۆتەوە.
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی بەهۆی کارەکانی رووسیا کە بوونەتە هۆی تێکچوونی سەقامگیریی ئۆکراینا، بڕیار دراوە سزاکانی سەر رووسیا کە لە ٢٠١٤ەوە دەستیان پێ کردووە تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ درێژ بکرێنەوە.
دوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی بۆسەر رووسیا فراوانتر کرد.
سزاکانی سەر رووسیا بە جۆرێک بەرفراوانن کە بازرگانیی، ئابووریی، پیشەسازیی، تەکنەلۆجیا، گواستنەوە و گەیاندن و بەرهەمە گرانبەهاکان دەگرێتەوە.
قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگای دەریاییەوە لە رووسیاوە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، دەرکردنی ژمارەیەک لە بانکە رووسییەکان لە سیستەمی نێودەوڵەتی "SWIFT" و هەڵپەساردنی چالاکییەکانی زۆرێک لە دامەزراوەکانی راگەیاندن لەنێو سزاکاندان.
سزاکان هەر شەش مانگ جارێک درێژ دەکرێنەوە. رووسیا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ کۆماری خۆڕێبەری کریمیا و شاری سیڤاستۆپۆل-ی بەشێوەیەکی نایاسایی بە خاکی خۆیەوە لکاند. یەکێتیی ئەورووپا بۆ یەکەمجار لە ٢٠١٤ بڕیاری دا، سزای ئابووری بەسەر رووسیادا بسەپێنێت.