Haydar Karaalp
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2023
بەغدا - AA
حکوومەتی عێراق مۆڵەتی کارکردنی لە کۆمپانیای ئەریکسۆنی سویدی لە وڵاتەکەی وەرگرتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید، بڕیاری داوە مۆڵەتی کارکردن لە کۆمپانیای ئەریکسۆنی سویدی کە کۆمپانیایەکی پەیوەندیکردنە لەو وڵاتە وەربگرێتەوە.
حکوومەتی بەغدا پێشتریش داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا، جێسیکا سڤاردسترۆم کردبوو عێراق جێبهێڵێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، کۆتایی بە ئەرکی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق بهێنێت.
لە بەغدای پایتەختیش لایەنگرانی رەوتی سەدر بەشەو هەڵیانکوتابووە سەر بینای باڵیۆزخانەی سوید لەو شارە و ئاگریان لە بەشێک لە باڵیۆزخانەکە بەردا.
سهلوان مۆمیکا بە رەچەڵەک عێراقی لە ٢٨ی حوزەیراندا لە بهردهم مزگهوتێكدا له ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید، قورئانی پیرۆزی لەژێر پارێزبهندیی پۆلیسدا سووتاندبوو.