سياسەت, جيهان, عێراق

پێشوازی مەسرور بارزانی لە وەزیری بەرگری تورکیا

- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار کرد.

Abdulhameed Husseın Karam  | 19.01.2021 - نوێکردنەوە : 21.01.2021
پێشوازی مەسرور بارزانی لە وەزیری بەرگری تورکیا

Arbil
هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە "لە دیدارەکەدا  بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە. بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا". 

وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان".

ئێوارەی دۆینێ دووشەممە، خولوسی ئاکار دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە سەرکۆمار بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی و وەزیری بەرگری جومعە عناد، سەردانی هەولێری کرد.

بەر لە دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی، خولوسی ئاکار لە لایەن سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın