Serdar Bıtmez,Zeynep Hilal Karyağdı
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
دۆحە - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە ئاژانسی QNAی فەرمی قەتەر بڵاوکراوەتەوە، تەمیم بن حەمەد ئالسانی پێشوازی لە مایک پۆمپیۆ کردووە.
راشگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و بەھێزکردنی ھەماھەنگییان لەمبارەیەوە کردووە.
لەباری وردەکاری کۆبوونەوەکە ھیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە ١٤ی تشرینی دووەمەوە گەشتێکی بۆ ئەورووپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.