جيهان

میدیای ئەمریکا: "دۆناڵد ترەمپ ڕێگا بە ئاژانسی ھەواڵگریی داوە ئۆپەراسیۆنى نھێنی لە ڤێنیزوێلا ئەنجام بدات"

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕێگای بە ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی وڵاتەکەی (CIA) داوە کە ئۆپەراسیۆنی نھێنی لە ڤێنیزوێلا ئەنجام بدات.

Damla Delialioğlu, Zahir Sofuoğlu  | 19.11.2025 - نوێکردنەوە : 19.11.2025
میدیای ئەمریکا: "دۆناڵد ترەمپ ڕێگا بە ئاژانسی ھەواڵگریی داوە ئۆپەراسیۆنى نھێنی لە ڤێنیزوێلا ئەنجام بدات"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕێگای بە ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی وڵاتەکەی (CIA) داوە کە ئۆپەراسیۆنی نھێنی لە ڤێنیزوێلا ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەکە لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر وەک ئامادەکاری بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڤێنیزوێلا.

ڕاشیگەیاندووە کە لە چوارچێوەی گرتنەبەر ڕێوشوێنەکاندا، دۆناڵد ترەمپ ڕێگای بە ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی وڵاتەکەی (CIA) داوە کە ئۆپەراسیۆنی نھێنی لە ڤێنیزوێلا ئەنجام بدات.

باسی لەوەش کردووە کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ حکوومەتی ڤێنیزوێلا کە ڕۆژی یەکشەممەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی پێدابوو، ھەر بە ڕەزامەندی خودی سەرۆکی ئەمریکا بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دانوستانەکاندا، ئاماژەکانی سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆسەبارەت بە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی لەخۆگرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın