Hamdi Yıldız
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
قودس - AA
میدیای ئیسرائیل باس لەوە دەکات کە جێنیشی ئیمارەتی ئەبو زەبی، محهمهد بن زاید ئال نهەیان بانگهێشتی سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت-ی پەسەند کردووە بۆ سەردانکردنی ئەو وڵاتە.
دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە کە بن زاید لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بێنێت بانگهێشتی سەردانکردنی ئیسرائیلی پەسەند کردووە.
باس لەوە کرا کە لە کۆبوونەوەکەدا، بێنێت فەرمانی بە تیمەکەی کردووە دەست بە کار بکەن سەبارەت بە سەردانەکە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی وادەی سەردانەکە نەخراوەتەڕوو.
لە راگهیهندراوێکی نووسینگهی رۆژنامەوانیی سهرۆكایهتی وهزیرانی ئیسرائیلدا باس لەوە کراوە کە لە سەردانەکەدا، هەردوو سەرکردە گفتوگۆیەکی دۆستانەیان کردووە و خواستی پتەوکردنی ئاشتیی و دروستکردنی پەیوەندی ئابووریی لەنێوان هەردوو وڵات خراوەتە بەر باس.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو وڵات ئامادەن سندوقی هاوبەش دروست بکەن بۆ پشتیوانیکردنی چەندین بواری هاریکاری بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییەکان.
ئەو سندوقە لە پاڵ ئەنجوومەنی بازرگانی هاوبەشدا کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی بواری گۆڕانی ئاووهەوا، بە بیابانبوون، وزەی خاوێن، کشتوکاڵی داهاتوو، ئاراستەکردنی ژیری ئابووریی و تەکنەلۆجیای هەردوو وڵات بۆ ئەو بوارانە.
لەسەر بانگهێشتی بن زاید، سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە سهردانی ئیماراتی کرد.
ئیسرائیل و ئیمارات له رێوڕهسمێكدا له ١٥ی ئهیلوولی ٢٠٢٠دا له كۆشكی سپی ئهمریكا، رێككهوتنی ئاساییكردنهوهی پهیوهندیهكانی نێوانیان واژوو كرد.