Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له مۆزه‌مبیق، 73 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی مێدیاكانی ئه‌فریقای باشوور، تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له شاری ته‌ته‌ی ئه‌و وڵاته ته‌قیووه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له شاری به‌یرا بۆ مه‌له‌وی روویداوه و گیان له‌ده‌ستدانی 73 كه‌س و برینداربوونی 100 كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه تانكه‌ره‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و له‌ئه‌نجامی هه‌وڵدانی چه‌ند كه‌سێك بۆ بەتاڵکردنەوەی سووته‌مه‌نی له تانكه‌ره‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه.
مۆزه‌مبیق یه‌كێكه له‌و وڵاته وشكانه‌ی جیهان كه به‌ده‌ست برسێتی و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنێت.