Zana Natık Kerem
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا، رائید سەعد حامد رایگەیاند كە لەو كاتەی بەشی راستی مووسڵ كۆنتڕۆڵكراوەتەوە تا ئێستا تەرمی، دوو هەزار و ١٠٠ كەس لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكان دەرهێنراون.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەعد حامد گوتی: "تا ئێستا تیمەكانی رزگاركردن سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا تەرمی، دوو هەزار و ١٠٠ مەدەنییان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكانی بەشی راستی مووسڵ بەتایبەتیش لە ناوچەی مووسڵی كۆن دەرهێناوە".
سەعد حامد ئاماژەی گوتیشی: "تیمەكانی رزگاركردن رووبەڕووی ئاستەنگی لۆجستی و ئەمنی بووەنەتەوە كە پەیوەستە بە كەرەستە، هەروەها حەشارگە و تونێل و ژێر زەمینەکان كە چەكدارانی داعش ناوە ناوە خۆیانی لێ حەشاردەدەن و تەقە لە تیمەكانمان دەكەن".
ئەفسەرەكە پێشبینی كرد كە پڕۆسەی دەرهێنانی تەرمەكان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكان ماوی كەمتر لە دوو مانگ بخایەنێت و راشیگەیاند كە پێشبینی دەکرێت هێشتا ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ تەرمی دیكە لەژێر داروپەروودی خانووە رووەخان هەبن.
لە ١٠ی مانگی تەمووزی رابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵی راگەیاند.
لە ٢٠ی مانگی تەمووزی رابردوو، شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق لە وەڵامی رۆژنامەی ئیندپێندیتی بەریتانی كە بە گواستنەوە لە وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، هوشیار زێباری بڵاوی كردبووەوە كە لە میانی شەڕ و پێكدانەكانی ناوچەی مووسڵی كۆن، ٤٠ هەزار مەدەنی كوژران، هەروەها رایگەیاندبوو كە لە میانی شەڕ و پێكدادانەكانی ناوچەی مووسڵی كۆن، هەزار و ٤٢٩ مەدەنی كوژراون.