موفتی گشتیی لە ئوسترالیا ئەحمەد ئەلئەحمەدی لە نەخۆشخانە بەسەرکردەوە
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
موفتی گشتیی لە ئوسترالیا، ئیبراھیم ئەبو محەمەد، ئەحمەد ئەلئەحمەد ئەوە کەسەی کە لە کاتی ھێرشەکەی سیدنی'دا بوێرانە دەستوەردانی کرد و گیانی چەندین کەسی ڕزگار کرد و بە ھۆیەوە برینداربوو، لە نەخۆشخانە بەسەر کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە میانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگێکی جووەکان کە لە کەناری بۆندی لە شاری سیدنی تایبەت بە جەژنی "حانوکا" سازکرابوو، تەقە لە بەشداربوونی ئاھەنگەکە کراوە.
%2FAA-40001005.jpg)
ئەحمەد ئەلئەحمەد کە بەڕەگەز سوورییە و لە سیدنی نیشتەجێیە لە کاتی ھێرشەکەدا، بوێرانە دەستوەردانی کرد و گیانی چەندین کەسی ڕزگار کرد و بە ھۆیەوە برینداربوو، بەڵام لەو وڵاتە بە پاڵەوان ڕاگەیاندراوە.
ئەنجوومەنی نیشتمانی ئیمامەکان لە ئوسترالیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە موفتی گشتیی لە ئوسترالیا، ئیبراھیم ئەبو محەمەد لە نەخۆشخانە، ئەحمەد ئەلئەحمەدی بەسەرکردووەتەوە.
%2FAA-40001006.jpg)
ڕاشیگەیاندووە، ئەحمەد ئەلئەحمەد چی وەک ھاووڵاتییەکی ئوسترالیا و سووریا، هەروەها چی وەک کەسێکی موسڵمان، لە ڕۆژی ھێرشەکەی سیدنی، ژیانی خۆی کردە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی کەسانی دیکە و بەتەنھا توانیویەتی یەکێک لە ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، لە چالاکی بخات.
