Betül Yürük
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌رایه‌تی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به "رۆژی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی هۆڵۆكۆست"ی رێكخست.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا هاووڵاتی تورك، رهنان كۆوهن پارچه مۆسیقایه‌كی پێشكه‌ش كرد، كۆوهن نه‌وه‌ی خێزانێكی جووله‌كه‌یه و نزیكه‌ی 550 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خێزانه‌كه‌ی له ئیسپانیاوه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی كۆچیان كردووه.
لەمیانی گوتهیهكیشدا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ره‌یدون سینیرلیئۆغڵو باسی له‌وه كرد ئامانجی مه‌راسیمه‌كه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ملیۆنەها كه‌سه‌یه كه له هۆڵۆكۆستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌وڵی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره توركانهشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له سه‌روبه‌ندی رووداوه‌كاندا بۆ رزگاركردنی هه‌زاران جووله‌كه ژیانی خۆیان خستبووه مه‌ترسییه‌وه.
له كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له رۆژی 27ی كانوونی دووه‌می 1945 ئۆردوگای ئاوشڤیتز له پۆلەندا كۆنترۆكرایهوه كه یه‌كێك بوو له ترسناكترین ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی نازییه‌كان، به‌مهۆیه‌وه له یه‌كی تشرینی دووه‌می 2005دا ناوه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 27ی كانوونی دووه‌می هەموو ساڵێکی وه‌ك "رۆژی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هۆڵۆكۆست" ناساند.