28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
ئیدلب – AA
له ئاكامی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩ هه‌زار مه‌ده‌نی دیكه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون بۆ نزیك سنووری توركیا، به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئاواره و دهربهدهربوان له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئێستا گه‌یشتۆته، ٥٤١ هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا كه زانیاری له‌سه‌ر ئاواره و دهربهدهربوان له ناوچه‌كه كۆده‌كاته‌وه، محه‌مد حه‌للاج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌هۆی چڕكردنه‌وه هێرشه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌ریحا، سه‌راقیب و جه‌به‌ل زاوییه باكوور و باكووری رۆژئاوای ئیدلب، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خه‌ڵك بۆ نزیك سنووری توركیا به‌رده‌وامه.
له‌ئاكامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رووسیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩ هه‌زار مه‌ده‌نی دیكه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون بۆ نزیك سنووری توركیا.
به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئاواره و دهربهدهربوان له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئێستا گه‌یشتۆته ٥٤١ هه‌زار كه‌س.
زۆربه‌ی ئاواره‌بوان روو ده‌كه‌نه ئه‌و كه‌مپانه‌ی کە له سنووری توركیاوه نزیكن و ئه‌و ناوچانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی شوێنی پێویست و ژێرخان بۆ دانانی خیوه‌ت كێشه‌ی دروستكردووه.
ئاواره‌بووان پێویستییان به هاوكاری به‌په‌له و دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان هەیه.