Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە سعوودیەوە گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی لە سعوودیەوە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تاران.
چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەسەردانەکەی بۆ تاران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام بدات.
دوێنێ شەممە مستەفا کازمی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە سعوودیە و لە میانیدا لەگەڵ جێنشینی ئەو وڵاتە، محەمەد بن سەلمان کۆبوویەوە.