جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست

لە یەکەم ڕۆژدا ٦٢ هەزار کەس سەردانی تێکنۆفێست ٢٠٢٥ی کۆماری تورکی قوبرسی باکووریان کردووە

Tolga Yanık  | 02.05.2025 - نوێکردنەوە : 04.05.2025
لە یەکەم ڕۆژدا ٦٢ هەزار کەس سەردانی تێکنۆفێست ٢٠٢٥ی کۆماری تورکی قوبرسی باکووریان کردووە

Lefkoşa

نیکۆسیا - AA

فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای TEKNOFEST کە لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بەڕێوەدەچێت، لە یەکەم ڕۆژدا پێشوازی لە ٦٢ هەزار کەس کرد.

فێستیڤاڵەکە کە گەورەترین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای جیهانە، لە فڕۆکەخانەی کۆنی ئەرجان لە نیکۆسیای پایتەختی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکات.

ئەم فێستیڤاڵە کە لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، لەلایەن دامەزراوەی تیمی تەکنەلۆجیای تورکیا (T3 Foundation) و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا لە فڕۆکەخانەی کۆنی ئەرجان بەڕێوەدەچێت، ١٣٢ دامەزراوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدارن تیایدا.

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لە یەکەم ڕۆژدا ٦٢ هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

فێستیڤاڵەکە کە دوێنێ دەستیپێکرد و هەتا چواری ئایار بەردەوام دەبێت، تیایدا لە ١١٦ستاندا چالاکییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا بە خوێندکاران و گەنجان ئاشنا دەکرێت.

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا نمایشی فڕین بە فڕۆکە ناوخۆیی و نیشتمانییەکان بەڕێوەدەچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın