جيهان

لە گەرووی ھورمز ١٠ کەشتی نەوتھەڵگر لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج

سوپای پاسداران: "لە گەرووی ھورمز، ١٠ کەشتی نەوتھەڵگرمان کردووەتە ئامانج".

Ahmet Dursun, Muhammet Torunlu  | 04.03.2026 - نوێکردنەوە : 05.03.2026
لە گەرووی ھورمز ١٠ کەشتی نەوتھەڵگر لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە لە گەرووی ھورمز، ١٠ کەشتی نەوتھەڵگریان کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، ١٠ کەشتی نەوتھەڵگر دوای ئەوەی ھەوڵیانداوە کە لە گەرووی ھورمز تێپەڕن، لەلایەن ھێزی دەریایی سەربە سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە، کەشتییە نەوتھەڵگرەکان بەھۆی پابەند نەبوونیان بە ھۆشدارییەکان ئێران لەبارەی تێنەپەڕبوون بە گەرووی ھورمز کراونەتە ئامانج.

ڕۆژی ٢٨ی مانگی شوباتی ڕابردوو، ھێزی دەریایی ئێران ڕایگەیاندبوو کە بەھۆی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، گەرووی ھورمزیان داخستووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın