لە گەرووی هورمز کەشتییەکی بارهەڵگر بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی نەناسراو زیانی بەرکەوت
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە گەرووی هورمز، کە ئێران هاتوچۆی کەشتی ئەو وڵاتانەی پەیوەندیان بە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلەوە هەیە قەدەغە کردووە، کەشتییەکی بارهەڵگر بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی نەناسراو زیانی بەرکەوت و ئاگری گرت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەزگای بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO)، لە دووریی ٢٥ میلی دەریایی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕەئس ئەلخەیمەی ئیمارات، تەنێکی نەناسراو بەر کەشتییەکی بارهەلگر کەوتووە و ئاگری گرتووە.
کاپتنی کەشتییەکە ڕایگەیاند: "کەشتییەکە بەهۆی تەنێکی نەناسراوەوە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لێکۆڵینەوە لە قەبارەی زیانەکانی کەشتیەکە دەکرێت.
دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تاران گەرووی هورمزی بەڕووی کەشتیی ئەو وڵاتانەدا داخست کە پەیوەندییان بە هێرشەکانەوە هەیە.
