لە کەناری ڕۆژئاوا ٣٠ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە کەناری ڕۆژئاوا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون، گەیشتە حەوت ھەزار و ٧٠٠ کەس .
Ramallah
ڕامەڵڵا ــ AA
لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ٣٠ فەڵەستینی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.
یانەی دیلی فەڵەستین، دەستەی کاروباری دیلەکان و ئازادکراوەکان لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان لە پارێزگاکانی توڵکەرەم، نابلوس، ڕامەڵڵا و ئەریحا لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە.
ڕاشیانگەیاندووە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ٣٠ فەڵەسیتنی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، حەوت ھەزار و ٧٠٠ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون.