لە ڕێگای دەروازەی ڕەفەحەوە ٢١ نەخۆش و برینداری دیکەی فەڵەستینی دوای وەرگرتنی چارەسەر لە میسر گەڕانەوە بۆ غەززە
Gazze
غەززە ــ AA
٢١ نەخۆش و برینداری دیکەی فەڵەستینی دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکانی میسر لە ڕێگای دەروازەی ڕەفەحەوە گەیشتنەوە کەرتی غەززە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دەروازەی رەفەح سنووریی نێوان کەرتی غەززە و میسر لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئیسرائیلدا بەشێوەیەک سنووردار کرایەوە.
سەرچاوە پزیشکییەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە لە چوارەم ڕۆژی کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح، ٢١ نەخۆش و برینداری دیکەی فەڵەستینی دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکانی میسر لە ڕێگای دەروازەکەوە، گەیشتوونەتەوە کەرتی غەززە.
ھاوکات کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە حەوت نەخۆش و برینداری دیکەی فەڵەستینی بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە ڕێگای دەروازەی ڕەفەحەوە لە کەرتی غەززە، چوونەتە میسر.
ڕاشیگەیاندووە، ١٤ فەڵەستینی یاوەری ئەو حەوت نەخۆش و بریندارانەیان کردووە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە کەرتی غەززەوە چوونەتە میسر.
