Ayşe Şensoy Boztepe
04 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی هەشت تیرۆریستی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق و سووریا ڕايگەیاند، لەوانەیش چوار تیرۆریستيى پەکەکە لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق و، چوار تیرۆریستيی پەکەکە/یەپەگە لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە سوپای تورکیا کە هێزی لە گەلەوە وەرگرتووە بێوچان بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق چوار تیرۆریستیی پەکەکە و، لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا چوار تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. تا مانەوەی یەک تیرۆریست لە ناوچەکەدا پێداگرانە بەردەوام دەبین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان".