لە پارێزگای مەرکەزی ئێران پێنج كهس له هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر دوو ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە پارێزگای مەرکەزی ئێران، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و جهوت کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ههواڵی نیمچه فهڕمی ئێران میهر، کە پشتی بە زانیاییهكانی پارێزگای مەرکەزی بەستووە، ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکیان کردووەتە سەر گوندێکی سەر بە شاری ئەراک لەو پارێزگایە و، له ئهنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوه.
هەر لە هەمان پارێزگا و لە شاری مەحەلات، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر ناوچهیهكی نیشتەجێبوونی مەدەنی، کەسێک گیانی لەدەستدا و حهوت کەسی دیكهش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
