لە پارێزگای دهۆك ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە لەسەدا ٥٠
ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك گەیشتووەتە لەسەدا ٥٠.
Arbil
دهۆك - AA
ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك گەیشتووەتە لەسەدا ٥٠.
لەم بارەیەوە بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانى عێراق، خالد عەباس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا گوتی: "لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تاوەكو ئێستا پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، بەیانی هەندێک کێشەی تەکنیکیمان هەبوو، وەک وەستانی ئامێرەکان، بەڵام هەموویان چارەسەرکراون، تاوەکوو ئێستا ڕێژەی بەشداریی ئاوارەکان زۆر کەمە، کە تا کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ لەسەدا ١٠ بووە، بەڵام لە هێزە ئەمنییەکان لەسەدا ٥٠یە و پێشبینی دەکەین ڕێژەکە زیاتر بێت".
کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ‌کرد، ٥٥ هه‌زار و ٩٩٣ كه‌س له هێزه سه‌ربازیی و ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، بڕیارە پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر ٦ـی ئێوارە بەردەوام بێت.
لە پارێزگای دهۆك، ٥٩ كاندید كێبڕكێ لەسەر ١١ كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، ٢٠ كەس لەو كاندیدانە ئافرەتن و ٣٩ كەسیشیان پیاون.
