لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا تۆڕەکانی کارەبای ئێران کرانە ئامانج
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، زیان بەر تۆڕەکانی کارەبا کەوت و، لە تاران-ی پایتەخت و پارێزگای ئەلبورز کارەبا بڕا.
پاش پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر سەرلەنوێ ئەو خزمەتگوزاریە کەوتەوە کار.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەڕمی ئێران فارس، لە هێرشەکانی دوێنێی ئەمریکا و ئیسرائیلدا تۆڕی کارەبا کراوەتە ئامانج.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "ئەو کارەبایەی بەهۆی هێرشەکانی دوژمنەوە بۆ سەر دامەزراوەکانی تۆڕی کارەبا لە هەندێک ناوچەی تاران و ئەلبورز پچڕابوو، لە کەمتر لە دوو کاتژمێردا سەرلەنوێ گەڕێندرایەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
