لە شارەکانی تاران و ئەسفەهان و زەنجانی ئێران دەنگی تەقینەوە بیسترا
Istanbul
تاران - AA
لە تاران-ی پایتەختی ئێران، ئەسفەهان و زەنجان کە لەژێر هێرشی ئەمریکا-ئیسرائیلدان، دەنگی تەقینەوە بیسترا.
لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تاران تەقینەوە ڕووی دا.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی كردهوه، لەو شوێنەی تەقینەوەکانی تاران ڕووی داوە کارەبا بڕاوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ههواڵێكی ماڵپەڕی هەواڵی جەمەران، لە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلدا دەنگی تەقینەوە لە ئەسفەهان و زەنجان بیستراوە.
تەقینەوەکەی باشووری زەنجان لە نزیک حوسەینیەی ئەعزەم ڕووی دا. دوای تەقینەوەکە لە ناوچەکه پچڕانی کارەبا ڕووی دا.
بەرپرسان هۆشدارییاندا کە بەهۆی مەترسیی لێچوونی غازی سروشتی لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بکەونەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
