Ramal Mahmood
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
حەسەکە - AA
- بەهۆی بوونی کۆگایەکی سووتەمەنی لە سەربازگەیەکەی پەیەدە لە قەزای تەل تەمر ئاگرکەوتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تەقینەوەی بەهێز بە دوای یەکدا روو بدەن لە کاتێکدا سەربازانی ئەمریکی و بریتانیاش بەمەبەستی راهێنانی چەکدارانی پەیەدە لەسەربازگەکەدا بوون، دەگوترێت کە ئەم رووداوە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
- چواردەوری شوێنی رووداوەکەیان بە پشتێنەی ئەمنی گرتووە و ناهێڵن کەس لەو ناوچەیە نزیک ببێتەوە.
تەقینەوەی بەهێز لە سەربازگەیەکەی پەیەدە لە قەزای تەل تەمری سەر بە پارێزگای حەسەکە روویدا.
بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، بەهۆی بوونی کۆگایەکی سووتەمەنی لە سەربازگەیەکەی پەیەدە لە قەزای تەل تەمر ئاگرکەوتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تەقینەوەی بەهێز بە دوای یەکدا روو بدەن لە کاتێکدا سەربازانی ئەمریکی و بریتانیاش بەمەبەستی راهێنانی چەکدارانی پەیەدە لەسەربازگەکەدا بوون، دەگوترێت کە ئەم رووداوە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
چەکدارانی پەیەدە چواردەوری شوێنی رووداوەکەیان بە پشتێنەی ئەمنی گرتووە و ناهێڵن کەس لەو ناوچەیە نزیک ببێتەوە.
پەیەدە رایگەیاندبوو، کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە ئەم سەربازگەیان بەمەبەستی راهێنانی سەربازیی لەو ناوچەیە کردووەتەوە ماوەی ساڵێکە بەمەبەستی مەشق و راهێنان بە چەکدارانی پەیەدە سەربازانی ئەمریکا روویان کردووەتە ئەم سەربازگەیە.