Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
حەلەب
لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رووسیا، بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی دەرمان لە شاری حەلەب، دوو کەس کوژان و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی شاری حەلەب، حوسێن مسری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا کارگەی شیفای دروستکردنی دەرمانیان لە شارەدێی مەنسوورای شاری حەلەب بۆردومانکردووە.
راشیگەیاند کە لە ئەنجامی ھێرشەکە دوو کرێکار کوژران و پێنج کەسیش برینداربوون.
مسری جەختیشی لەوە کردەوە کە کارگەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ئیتر بە کەڵکی بەکارھێنان نایەت.
مسری ئاماژەی بەوەش دا کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێم و رووسیا بە تایبەتی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستی دەکەنە ئامانج.