Rewa Mahmut Hasan
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لە شاری ئیستانبوڵ و لەوێ گوتارێکی پێشکەش کرد .
ئەردۆغان ئاماژەی بە چەندین پرسی ناوخۆیی و دەرەکی کرد و بەشێکی زۆری گوتەکانیشی وەک رەخنەی توند ئاراستەی بڕیاری تازەی یەکێتی ئەوروپا ئەو وڵاتانە کرد کە رەخنە لە سیاسەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا دەگرن.
سەرەتا ئەردۆغان باسێکی لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەمووزی کرد کە دواتر تورکیای ناچار کرد چەند بریارێکی گرنگ بدات و گوتی: "بێگومان هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمووز قێزەونترین رووداوەکانی سێ ساڵی رابردوو بوون کە رووبەروومان بوویەوە. گروپی چەتەگەری فەتۆ،بەو رزق و رۆزی زۆرێکمان ئەو چەک و تانک و تۆپانەی درابوونە دەست کەسانێک ئاراستەی گەل کران. تورکیا لەرابردوودا دوو کودەتایی بە کردەیی بینیووە .لەهەردووکیاندا هەوڵ دراوە کە نەخشەی سیاسیی بکێشرێتەوە .هەریەک لەو کودەتایانە کەلێنی گەورەی لە دڵی هەمووماندا بەجێ هێشتووە .بەڵآم هیچیان هاوتای ئەوەی ١٥ی تەمموز ناپاک نەبوون. چونکە هەوڵێک بوو بە ئیرادەی دەرەکی ئەنجامدرا، هەر بۆیە هەوڵی ١٥ ی تەمووز ، هەوڵێکی داگیرکارانەبوو".
لەبەرامبەر هەرەشەکانی ئەوروپا و رۆژئاوا ئەردۆغان گوتی: "هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی پووچی رۆژئاوا، ئێمه له گیان فیدایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌مان پاشگهزناكاتهوه. له‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دان كه واده‌زانن به بڕیاری ئه‌و په‌رله‌مانانه‌ی دیواری كۆریدۆرهكانیان به پۆسته‌ری تیرۆریستان داپۆشراوه توركیا دووچاری ته‌نگژه ده‌كه‌ن. توركیا و ئه‌م گه‌له له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته بێ بنه‌مایه‌ی ئێوه‌دا هه‌رگیز كۆڵنادات. ئه‌و خوێنڕێژانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانی بۆتان نییه لهباوهشتاندا ده‌یپارێزن، رۆژێك رووی چه‌كه‌كانیان ئاراستەی ئێوه‌ش ده‌كه‌ن. تورکیا هەوڵێکی کودەتایی خوێناوی تێپەراند، سەرەڕای کردەوە تیرۆریستییەکان، دۆخی نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە، بەمەش تەواو نابێت، دەشێت بۆ سێ مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە. بە ئێوە چی ؟ ئەم بریارە حکوومەت و پەرلەمان دەیدات. تۆ بڵێی پەرلەمانی ئەورووپا ئەم وڵاتە بەڕێوەبەڕێت،یان حکوومەت؟ بە ئێوە چی؟ سنووری خۆتان بزانن، ئەو رۆژانە رۆی و بەسەرچوو. چەندین جار بینیوومانە کە وڵاتانی ئەورووپا کەوتوونەتە ئەو دۆخەی ئێمەوە. دوایین جار لە کێشەی پەنابەراندا لەم دواییەدا بگەڕێن بە ئەرشیڤی چیرۆکی رۆژنامەکاندا، ئەوە لە بیری خەڵکدا ماوەتەوە .ئەگەر یەکێتی ئەورووپا بەئێمە دەڵێت چیتان بەسەر بێت، نابێت دەنگ بکەن. ئەوا ببوورن".
لەبارەی رەخنەکانی رۆژئاوا لەمەڕ هەوڵی تورکیا بۆ هێنانەوەی سیستەمی لەسێدارەدان ئەردۆغان گوتی: "من گوێ لە هانس و جۆرج(ئەورووپاییەکان) ناگرم بزانم چی دەڵێن. من گوێ لە گەل و هەق دەگرم و وەڵامی خۆم دەدەمەوە. گەلەکەم دەڵێت" لەسێدارەدان" ئەوکات دێتە پەرلەمان و ئەگەر ئەوانیش بەڵێیان گوت بۆ " لەسێدارە" ئەوا منیش رەزامەند دەبم. ئەمەم پێشتر گوتووە. ئێستا کەسانێک لە یەکێتی ئەورووپا دێن و دەڵێن بۆ سەرکۆمار تۆ لەسێدارەت دەوێت؟بەتۆچی؟ ئیرادەی گەل چی بخوازێت پەرلەمانتار فەرمان بەچی بکەن؟ ئەی شوێنی یاسادانان کوێیە ؟ سەرکۆمار، من وەک سەرکۆمار بریارەکەی خۆم دەدەمە ئەو شوێنەی پێویستە به توركیا ده‌ڵێن به‌ره‌نگاری تیرۆر نه‌بێته‌وه كه هه‌موو رۆژێك كرده‌ی تیرۆرستی تێیدا رووده‌دات. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌یه بڵێن دووكانه‌كه‌ت دابخه و بڕۆ. چونكه به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی تیرۆر ته‌سلیم بوونه به تیرۆر. ئه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئایا ئێوه هاوكاریی تیرۆر ده‌كه‌ن. من ٢٤٨ شەهیدم داوە. ئاسانە ژنی کەسێکی زگوردی بەتەلاق دان بدەیت.ئەمانە کارێکی لەو چەشنەیان نیە. من ٢ هەزار و ١٩٣ کەسم کەمئەندامی سەنگەرە. ئەمانە کەیفیان خۆشە، منم کە دەردەدارم. پەرلەمان دەروخێنن و گڕی تێبەردەدەن، پردی بۆغاز بۆردومان دکرێت،تەنیا لەوێ ٣٥ کەسمان لێ شەهید دەبێت. ئەمانەش بێ ئەوەی شەرم بکەن دێن و دەڵێن، ناتوانن داوای شتێکی لەو چەشنە بکەن".
لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە ئامانجەکانی تورکیا کرد بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی لە ٢٠٢٣ دا و گوتی: "هه‌ركه‌سێك هه‌رچی ده‌ڵێت با بیڵێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هەنگاونان به‌ره‌و ئامانجه‌كانمان. له‌م رێگایه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپامان له‌گه‌ڵدابێت، هه‌م ئه‌و سوودمه‌ند ده‌بێت هه‌م ئێمه. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا ده‌ڵێت نه‌خێر من هه‌ر له‌ڕێگایه‌كی دیكه‌وه ده‌ڕۆم، ئێمه‌ش هاوڕێی نوێ بۆ خۆمان ده‌دۆزینه‌وه، یان ته‌نانه‌ت به‌ته‌نها به‌رده‌وام ده‌بین. بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر كارده‌كه‌ین و وه‌به‌رهێنانی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پڕۆژه‌ی مه‌زنتر جێبه‌جێده‌كه‌ین. هه‌ر ده‌بێت توركیا بگه‌ینینه ئامانجه‌كانی 2023".
لەسەر بڕیاری دریژ کردنەوەی وادەی بارودۆخی نائاسایی لە تورکیا لەدوای هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمووزەوە سەرکۆمار ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەرچی پێویست بکات بۆ پاراستنی تورکیا دەیکەن بێ ئەوەی گوێ بە کەس بدەن و گوتی : "سه‌رباری هه‌وڵی كۆده‌تا و كرده تیرۆرستییه‌كان، توركیا له دووه‌م سێ مانگی باری نائاساییدایه. به‌مه‌ش ته‌واو نابێت، ره‌نگه سێ مانگی دیكه درێژی بكاته‌وه. بهئێوهچی؟ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات، بهئێوهچی؟ ئایا په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات؟ بهئێوهچی؟ سنووری خۆتان بزانن، ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی و بوو به‌مێژوو. هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ورووپا بكه‌وێته دۆخی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌وه، نه‌ك باری نائاسایی، بڕیاری قورستریش جێبه‌جێ ده‌كات. چه‌ندین جار ئاماژه‌كانی ئه‌وه‌مان بینیووه. ئه‌رشیڤی رۆژنامه‌كان و بیره‌وه‌ریی مرۆڤه‌كان پڕن له وێنه كه ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌ورووپا له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه چه‌نده له مرۆڤایه‌تی دووركه‌وتووه‌ته‌وه".
لە درێژەی گوتەکانیدا ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکان کرد بۆ ئەنجام دانی گۆرانکاری دەستووری بەهاوکاری ئاکپارت و مەهەپەو باسی لە ئەگەرەکانی بەردەم ئەو هەوڵ کرد کە بۆ گۆرانکاری دەستوری دەدرێت و گوتی: "پارتی دەسەڵاتدار و مەهەپە بە هاوبەشی کار دەکەن. هیوادارم هەنگاوێکی باش بنێت بە ئاراستەی گۆرانکاری دەستووری، ژمارەی پەرلەمانتارانی هەردوولا بەش ناکات بۆ ئەوە، بەڵام ئەگەر لەناو ئۆپۆزسیۆنەوە پشتگیری هەبێت، ئەوکات لەناو پەرلەمان چارەسەر دەبێت. بەڵام بەهەرشێوەیەک بێت، پارتی دەسەڵات و مەهەپە دەلێت چی؟ دەڵێن دەیخەینە بەردەم میللەت، ئەوان دەڵێن چی. من باش دەزانم، لەکاتێکدا لە رێی راپرسیەکانەوە ئەمەم بۆ دەرکەوتووە. پێشتر چۆن لەسەدا ٧٢ ی خەڵک دەنگی بۆ گۆرانکاری دەستووریی دابێت،هەروەک چۆن لەسەدا ٥٨ گۆرانکاری دەستووریان کردبێت.بەشێوەیەکی بەرچاویش پشتگیری لەم گۆرانکاریە دەستووریە دەکەن".
ئەردۆغان رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت کە تاێستا سەردەستەی ڕێکخراوی تۆریرستی فەتۆیان رادەستی تورکیا نەکردۆتەوەو لەو بارەیەوە گوتی: "ده‌سته‌كه‌ی په‌نسیلڤانیا له‌كوێن؟ ئێستا هه‌ڵدێت و ده‌ڕوات. یان هه‌ڵاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان لێره له زیندانن. لێپێچینه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵیان. یاسا فه‌رمان به هه‌رچییه‌ك بكات ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن. ده‌بێت باجی 238 شه‌هیدمان بده‌ن. ده‌بێت باجی 2 هه‌زار و 193 غازیمان بده‌ن. ده‌بێت باجی ئه‌وه بده‌ن كه به گزی کردن له تاقیكردنه‌وه‌كاندا فه‌رمانبه‌ریان دامه‌زراندووه. خه‌ڵكانێك هه‌رچه‌نده مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو دابمه‌زرێن نه‌یانتوانی، به‌ڵام ئه‌مان به گزی كردن ده‌رچوون، ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن".