Hatice Şenses Kurukız,Hemın Othman Mohammed
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا لە رێورەسمی نوێژکردن لەسەر تەرمی پرۆفیسۆر دکتۆر فوات سەزگین گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی:
"له‌و كاته‌وه‌ی مامۆستا فوات سه‌زگین-م ناسیوه بینیم كه به‌ڕاستی له خاڵی زانست‌دا چۆن كه‌سێكی پێداگره".
هەرووەها گوتی: "بەدرێژایی ژیانی، ئەو مامۆستایەمان گەلێک بەرهەمی هەبووە؛ لە هەریەک لە بوارەکانی ئیسلام، زانست، ئەندێشە، فیزیا، پزشکیی، فەلەکناسی و بوارەکانی دیکەدا، کاتێک سەرجەم ئەم بەرهەمانەی لەپاڵ یەکدا دادەنێین، هەزار و سێ سەد بەرگن کە بەشێکیان لە کتێبخانەی سەرۆکایەتی کۆمار‌دا جێگەیان کراوەتەوە. پشتیوان به‌خوا ساڵی ٢٠١٩ به 'ساڵی مێژوویی زانستی ئیسلامی پرۆفیسۆر دکتۆر فوات سه‌زگین' راده‌گه‌یه‌نین. له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانمان ده‌ركردووه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "كاره‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئیداره‌ی وه‌قف لێره به‌چڕی چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كتێبخانه‌كه زۆر به‌هێزتر ده‌بێت".
- فوات سەزگین کێیە؟
رۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٤ لە شاری بەدلیس لەدایکبووە. لە ئەرزەڕۆم ناوەندی و ئامادەیی تەواوکردووە و لە ساڵی ١٩٤٣دا هاتووەتە ئیستانبوڵ.
فوات سەزگین ٢٧ زمانی زۆر بە باشی زانیوە کە لە نێویاندا هەریەک لە سریانی، عیبری، لاتینی، عەرەبی و ئەڵمانی هەن.
دوێنێ پرۆفیسۆر دکتۆر فوات سەزگین کە یەکێکە لە مێژوونووسە بەناوبانگەکانی جیهان و لێکۆڵەری زانستی مێژووی ئیسلام بووە لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.