Yıldız Nevin Gündoğmuş
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئەنقەرە ــ AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''پێداگرین لەسەر ئەوەی كۆمارەكەمان وەك وڵاتێكی سەربەخۆتر و خۆشگوزەرانتر و بەھێزتر لەڕووی ئابووریی، سەربازیی، سیاسیی و دیپلۆماسییەوە بچێتە ٢٠٢٣وە كە یادی ١٠٠ھەمین ساڵیادی دەكەینەوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی "جەژنی سەركەوتن" كە لە 30ی ئابی هەموو ساڵێك ئەو یادە لەسەرتاسەری توركیا دەكرێتەوە، سەردانی گڵكۆی دامەزرێنەری كۆماری توركیا، مستەفا كەمال ئەتاتورك-ی كرد و گوتی:
''ئەو سەركەوتنە ھەستیارانەی لە بوارە جیاوازەكاندا بەدەستمان ھێناون، روونترین نیشانەی ئیرادەمانە بۆ پاراستنی ماف و بەرژوەندییەكانی وڵاتەكەمان''.
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''توركیا بە تایبەتی لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، مل كەچ ناكات بۆ ھەڕەشە و زمانی ئیبتیزازی و بەردەوام دەبێت لەسەر بەرگرییكردن لە مافەكانی كە لە یاسا نێودەوڵەتییەكان و رێككەوتنە دوو قۆڵییەكانەوە سەرچاوەیان گرتووە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "لە 98هەمین ساڵیادی جەژنی سەركەوتندا، سوپاسگوزاریی سەرجەم فەرماندە، ئەفسەر و سەربازان و هەر تاكێكی گەلەكەمانیین كە بەشدارییان لەم سەركەوتنەدا، كردووە".
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی:" 'پێداگرین لەسەر ئەوەی كۆمارەكەمان وەك وڵاتێكی سەربەخۆتر و خۆشگوزەرانتر و بەھێزتر لەڕووی ئابووریی، سەربازیی، سیاسیی و دیپلۆماسییەوە بچێتە ٢٠٢٣وە كە یادی ١٠٠ھەمین ساڵیادی دەكەینەوە''.
چالاكییەكانی "جەژنی سەركەوتن و هێزە چەكدارەكان" بە سەردانیكردن گڵكۆی دامەزرێنەری كۆماری توركیا، مستەفا كەمال ئەتاتورك لە ناوەڕاستی ئەنقەر دەستی پێ كرد كە لەلایەن شاندێكی فەرمی كە رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشی كەوتبوو ئەنجام درا.
شاندەكە لە هەریەك لە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، مستەفا شەنتۆپ و جێگری سەركۆمار، فوئاد ئۆكتای و سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی كۆماریی توركیا (جەهەپە)، كەمال كڵچدارئۆغڵو و سەرۆكی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی و سەرۆكی گشتیی ئییی پارتی، مەراڵ ئاكشەنەر و ژمارەیەك بەرپرس و فەرماندەی سەربازیی پێكهاتبوو.
دوای وەستان خولەكێك و ژەنینی مارشی نیشتمانیی، ئەردۆغان تاجە گوڵینەی لەسەر گڵكۆی دامەزرێنەری كۆماری توركیا، مستەفا كەمال ئەتاتورك دانا.