Ramal Mahmood
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا لە میانی ئۆپەراسینی قەڵغانی فوراتدا بۆسەر ئامانجە دەستنیشانکراوەکانیان، ١٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، دروستیان کردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا لە ٢٤ی ئابی رابردووەوە دەستی پێکردووە، پێی نایە ٩٥ـەمین رۆژیەوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی هێزەکانی سوپای تورکیا گەڕەکی ئانیفاهـ-یان کۆنتڕۆڵ کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی ئاسمانی تورکیایش ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر ١٢ ئامانجی دەستنیشانکراوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدا و خاپووری کردن.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری بێوچان لەسەر سنووری سووریا بەردەوامە لە چاودێری و پشکنینەکانی.
جگە لەوانەش لە راگەیەندراوی سوپای تورکیادا هاتووە کە لەئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێدا سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەست داوە.