Mücahit Oktay
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
نیویۆرک-AA
زیندانییەک دوای ٣٧ ساڵ مانەوەی لە بەندینخانەدا دەرکەوت کە بێتاوانە.
داواکاری گشتیی ناوچەی هیڵسبۆرۆو سەربە ویلایەتی فلۆریدا، ئەندریۆ وارێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بێتاوانی رۆبەرت دوبۆیس-ی راگەیاند کە ماوەی ٣٧ ساڵبوو بەتۆمەتی دەستدرێژی و کوشتنی کچکێنی ١٩ ساڵ بەندکرابوو.
ئەندریۆ وارێن ئەم رووداوەی بە خەمناک و دڵ هەژێن ناوبرد و ئاشکرای کرد رۆبێرت دوبۆیس لە ئیفادەکەیدا کە لە ساڵی ١٩٨٣دا داوێتییە پۆلیس گوتویەتی کە بەڵگە لەسەر بێتاوانی هەیە، بەڵام پێدەچێت بەڵگەکان ونبووبن.
داواکاری گشتی ئەوەیشی ئاشکرا کرد لە چوارچێوەی "پڕۆژەی بێتاوانی" دوای ١١ مانگ بەدواداچوون و دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنینی "DNA" بۆیان دەرکەوت رۆبێرت دوبۆیس بێتاوانە و لەئێستادا بە دوای بکوژە راستەقینەکەدا دەگەڕێن.
هەروەها بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەکی ویلایەتی فلۆریدا، رۆبێرت دوبۆیس لە ساڵی ١٩٨٣دا بەتاوانی کوشتن سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام دواتر دادوەر سزاکەی کردووە بە زیندانی هەتا هەتایی.