Dildar Baykan
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس كرد كه كێشه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر مێزی دانوستان و به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، جود دیری رایگه‌یاند كه تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ میچۆتاكیس ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییەكهدا، تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌نێوان توركیا و یۆنان وه‌ك دوو ئەندامی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و رایگەیاندووە "تره‌مپ جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته یۆنان و توركیا پابه‌ند بن به تاكه رێگاچاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان كه ئه‌ویش دیالۆگه".
هه‌ردوولا هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و یۆنان و پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.