لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه
- "تێڕوانینی ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وە روونه، له ساڵی ١٩٩٧ په‌كه‌كه‌مان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساند. ته‌نانه‌ت له‌و یه‌كه‌مین رێكخراوانه‌یه كه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا و حه‌ماس پێكه‌وه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی رامانگه‌یاندن".
Washington DC
واشنتۆن – AA
رێكخه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ناتان ساڵێس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه په‌كه‌كه یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته یه‌كه‌مین "لیستی تیرۆره‌وه" و رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ته‌نها له دژی داعش و قاعیده نیین، هاوكات هه‌ڵوێستیش وه‌رده‌گرین له دژی په‌كه‌كه و ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی ئێران پشتگیریان ده‌كات".
ساڵێس له پانێلی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئەودیوئ ئه‌تڵەنتیك" له نووسینگه‌ی واشنتۆنی كۆڕبه‌ندی The German Marshall دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی په‌كه‌وه ساڵێس گوتی: "تێڕوانینی ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وە روونه، له ساڵی ١٩٩٧ په‌كه‌كه‌مان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساند. ته‌نانه‌ت له‌و یه‌كه‌مین رێكخراوانه‌یه كه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا و حه‌ماس پێكه‌وه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی رامانگه‌یاندن".
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌شه‌وه ناوبراو گوتی: "له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی رێوشوێنی پێویستیان نه‌گرتووەته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینی خۆیان بگۆڕن. له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ته‌نها له دژی داعش و قاعیده نیین، هاوكات هه‌ڵوێستیش وه‌رده‌گرین له دژی په‌كه‌كه و ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی ئێران پشتگیریان ده‌كات. له زۆر شوێنی جیهان پاره بۆ په‌كه‌كه كۆده‌كرێته‌وه و ئه‌مریكا له دژی ئه‌وه خه‌بات ده‌كات. چاوه‌ڕوانی هه‌مان شت له هاوپه‌یمانانیشمان ده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن