Dildar Baykan
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند له‌و كۆبوونه‌وه مشتومڕاویه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانانی كۆماریی و دیموكراته‌كان له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا له كۆشكی سپی ئه‌نجامی دا، به‌رپرسانی پارتی دیموكرات به‌توڕه‌ییه‌وه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشت.
تره‌مپ به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی گرژییه‌كانه‌وه دوا له‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌وشی سووریا ئه‌نجامیان دابوو.
له تویتی یه‌كه‌مدا وێنه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه چركێندراوه كه تیایدا نانس پێلۆسی و سه‌رۆكی كه‌مینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، چه‌ك شومه‌ر و سه‌رۆكی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ستهنی هۆیه‌ر ده‌بیندرێن و تره‌مپ نووسیوویه‌تی: "بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان منیان خۆش بوێت؟".
له تویتی دووه‌میشدا وێنه‌ی نانسی پێلۆسی ده‌بیندرێت كه به‌پێوه قسه ده‌كات و نووسراوه:
"نانسی ده‌مارگرژ له توڕه‌ییان شێت بووه".
- دیموكراته‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشت
له تویتی سێیه‌میشیدا تره‌مپ وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه جێگای پێلۆسی، شومه‌ر و هۆیه‌ر چۆڵه و نووسیوویه‌تی "دیموكراته‌كان هیچ ناكه‌ن، پێلۆسی و شومه‌ر به‌توڕه‌ییه‌وه چوونه ده‌ره‌وه".
تره‌مپ له دوا تیوتیشیدا نووسیوویه‌تی: "(نانسی) پێلۆسی پێویستی به یارمه‌تی به‌په‌له‌یه. یان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌یه كه له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ن یاخود وڵاته ناوازهكهمانی خۆش ناوێت. ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی به‌ته‌واوی واتا له توڕه‌ییدا شێت بوو. بینینی ئه‌وه‌ش مایه‌ی خه‌م بوو. نزا بۆ ئه‌و بكه‌ن. كه‌سێكی زۆر نه‌خۆشه!".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه گوته‌بێژی كۆشكی سپی، ستیفن گریشام له تویتێكدا نووسیوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تره‌مپ ئارام و پێداگیر بوو. جێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن پێلۆسی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، به‌ڵام نیازی به‌شدارینه‌كردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانییه‌وه هه‌یه چاوه‌ڕوانكراو بوو. به‌رپرسانی دیموكراته‌كان جێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌توڕه‌یی له به‌رده‌م كامێرا‌كان هه‌ڵبژارد. ئه‌وانی دیكه له ژووری كۆبوونه‌وه‌كه مانه‌وه و له پێناو وڵاته‌كه‌مان تێكۆشان".
- لێدوانی دیموكراته‌كان
دوای كۆبوونه‌وه‌كه پێلۆسی، شومه‌ر و هۆیه‌ر بۆ میدیاكاران دوان.
شومه‌ر رایگه‌یاند "تره‌مپ به تایبه‌ت سووكایه‌تی به پێلۆسی كرد. پێلۆسی به‌ته‌واوی دانی به‌خۆیدا گرت، به‌ڵام تره‌مپ پێی گوت 'سیاسه‌تمه‌داری پله سێ'. ئه‌مه دیالۆگ نه‌بوو، به‌ڵكو مشتومڕێكی نائاكاری بوو و سه‌رنج نه‌ده‌خرایه سه‌ر راستییه‌كان".
پێلۆسی-ش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تره‌مپ به هۆی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه له كۆنگرێس كه ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات له‌باره‌ی سووریا زۆر توڕه بووه و گوتی: "به خه‌مبارییه‌وه ده‌ڵێم كه به چاوی خۆم بینم تره‌مپ له توڕه‌ییان شێت ببوو".
- كۆبوونه‌وه مشتومڕاویهكهی كۆشكی سپی له‌باره‌ی سووریا
تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مریكا له هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆماری و دیموكراته‌كان كۆبۆوه. كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان ئه‌نجامدرا و تیایدا تاوتوێی داوا پێشهاته‌كانی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له سووریا كرا.
په‌یامنێران له كۆشكی سپی ئاماژه‌یان به‌وه دا تره‌مپ هه‌راسان بووه به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به بڕیاری ناوبراو له‌باره‌ی سووریا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له كورتی بڕیووه‌ته‌وه.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه كه وه‌ك كاردانه‌وه بۆ بڕیاری كۆشكی سپیی به مه‌به‌ستی "كشانه‌وه له ناوچه‌كه" به هۆی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئێلیۆت ئێنگهڵ كه له دیموكراته‌كانه و مایكڵ ماكاو كه له كۆمارییه‌كانه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا و به ٣٥٤ ده‌نگ به‌رامبه‌ر ٦٠ ده‌نگی دژ په‌سه‌ند كرا.