ئه‌رجه‌نتین.. دادگاییكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی نغرۆبوونی ژێرده‌ریاییه‌ك
Buenos Aires
بۆینس ئایرس - AA
له ئه‌رجه‌نتین له لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به نغرۆبوونی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ژێرده‌ریاییه‌ك كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٤ كارمه‌ند له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سیدا، سێ كاربه‌ده‌ستی پێشووی هێزده ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته به "به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان" تاوانباركران.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای ئه‌رجه‌نتیندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه ده‌ریاییه‌كان، هێكتۆر ئه‌لۆنزۆ، به‌رپرسی پێشووی لۆجستیی هێزه ده‌ریاییه‌كان، جۆرج ئاندرێس سولیا و به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له هێزه ده‌ریاییه‌كان، هوگۆ میگێل كۆرێیا، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئەرکدابوون، هه‌فتەی داهاتوو ده‌برێنه به‌رده‌م دادوه‌ر.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كرێت هه‌ر په‌یوه‌ست به نغرۆبوونی ژێرده‌ریایی ARA San Juan لەوانەیە كه‌سانی دیكه‌ش تۆمەتبار بكرێن.
- نغرۆبوونی ژێرده‌ریایی ARA San Juan
له‌نێو ژێرده‌ریایی ARA San Juan كه له به‌نده‌ری ئوشوایا-ی باشووری ئه‌رجه‌نتینه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌كه‌ی له مار دێل پلاتا له باكووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕایه‌وه، رۆژی ١٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ ئاگر كه‌وته‌وه.
رۆژی دواتر به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و باترییه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كه كه ببووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، هه‌وڵدرابوو ژێرده‌ریاییه‌كه بۆ ٤٠ مه‌تر له قووڵایی ده‌ریادا داببه‌زێنرێت و له‌و كاته‌دا بوو كه ٤٤ كارمه‌نده‌كه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ژێرده‌ریایی ARA San Juanی ئه‌ڵمانیی كه به گاز و كاره‌با كارده‌كات و له ساڵی ١٩٨٣دا خراوه‌ته نێو هێزی ده‌ریایی ئه‌رجه‌نتینه‌وه، له‌دوای گه‌ڕانی چوار هه‌زار كارمه‌ند له ١٨ وڵاتی جیاوازه‌وه، دوای ساڵێك له رووداوه‌كه له تشرینی دووه‌می ٢٠١٨‌دا دۆزرابوویه‌وه.
له راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی ARA San Juan كه له مانگی ته‌مووزدا پێشكه‌ش بە كۆنگرێسی ئه‌رجه‌نتین كرا، و تیایدا هاتووه یه‌كێك له باترییه‌كانی ژێرده‌ریاییه‌كه ئاوی دزیوه و بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و دواتریش ته‌قینه‌وه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه دوای ١١ كاتژمێر له گه‌یشتنی هه‌واڵی گڕگرتنی ژێرده‌ریاییه‌كه زانیاریی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ژێرده‌ریاییه‌كه نغرۆبووه و فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی جددیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا نه‌كردووه.