Muhammed Emin Canik
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
بۆینس ئایرس-AA
به‌هۆی ئاگری چوار رۆژی رابردووی دارستانه‌كانی نزیك له شاری پێرتۆ مادرین له پارێزگای چوبوت باشووری ئه‌رژه‌نتین، نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار هێكتار زه‌وی زیانی به‌ركه‌وتووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی فه‌رمی ئه‌رژه‌نتین، تێلام-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی پارێزگای چوبوت، خۆسێ مازێی، ئاشكرای كردووه، له‌و ئاگره‌ی كه ماوه‌ی چوار رۆژه دارستانه‌كانی نزیك له شاری پێرتۆ مادرین-ی گرتووه‌ته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت رووبه‌ری ٨٠-٩٠ هه‌زار هێكتار زیانی به‌ركه‌وتبێت.
خۆسێ مازێی باسی له‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه تۆز و خۆڵێكی زۆر ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، و له ئێستادا سه‌رقاڵی ده‌ستنشانكردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كانن و سه‌ختترین دۆخیان تێپه‌ڕاندووه كه دوێنێ شه‌و به‌هۆی ره‌شه‌باوه درووستبووه.
لای خۆیه‌وه به‌رپرس له ئاگركوژێنه‌وه خۆبه‌خشه‌كانی پێرتۆ مادرین، ریكاردۆ ساڤێدرا، باسی له‌وه‌كرد ئه‌مڕۆ ئاگری چالاك له ناوچه‌كه به‌دی نه‌كراوه به‌ڵام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی بكه‌ن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی ئه‌رژه‌نتین، ئاگر له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی نیوكوین، چوبوت و ریۆ نێگرۆ له باشوور و ساڵتا له باكوور درێژه‌ی هه‌یه.
له ساڵی ٢٠٢١دا به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانه‌وه له ئه‌رژه‌نتین زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار هێكتار رووبه‌ر له دارستانه‌كان له‌ناوچووبوون.